عێراق.. زیاتر لە سێ هەزار توشبووى کۆرۆنا چاکبوونەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٥٣٠ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و سێ ھەزار و دوو کەسیش چاکبوونەتەوه.

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٥٣٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٤٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 
 
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٤٩٣ هەزار و ١٣٩ كەس و لەوانە ١١ هەزارو ٣٢٧ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٤٩٨ هەزارو ٥٤٩ كەسیان چاكبونەتەوە، ٥٨ هەزارو ٢٩٤ كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە ٣٨٨ توشبویان لە ژێر چاودێری چڕدان.



PM:06:00:08/11/2020