لە بارەی مووچەوە کازمی لەگەڵ لیژنەی دارایی کۆدەبێتەوە

لەبارەی چارەنووسی موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانەوە، کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان لە کۆبووەوە.


میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە کە کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر ئەو بڕە پارەیەی حکومەتی عێراق پێشنیاری کردووە بۆ پەرلەمان وەک قەرز وەریبگرێت و بڕیارە پەرلەمان دوا کۆبوونەوەی خۆی لەسەر بکات.

 
ناکۆکی هەیە لە نێوان حوکمەت و پەرلەمان لەسەر ئەو بڕە پارەیە هەیە کو حکومەت پێشنیاری کردووە و بڕەکەی ٤١ ترلیۆن دینارە، هەرچی پەرلەمانە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەوان پێیان باشە حکومەت تەنها ١٠ بۆ ١٥ ترلیۆن دینار قەرزبکات.

 
جەختکردنەوەی حکومەت لەسەر ٤١ ترلیۆن دینار بۆ ئەوەیە کە حکومەت ئەم سێ مانگە مووچە بدات، بڕیاریشە ئەمڕۆ یان سبەی پەرلەمان یاساکە تێپەڕێنێت.

 
هەرچی ئەو ٣٢٠ ملیار دینارەیە کە حکومەتی عێراق مانگانە دەینێرێت بۆ هەرێم پەیوەندی بەو قەرزەوە هەیە، ئەگەر قەرزەکە بکرێت، ئەو بڕە پارەیەش بۆ دوو مانگی تر دەنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان. 




PM:01:59:09/11/2020