هەر كوتلەیەكی ناو هاوپەیمانی پاڵێوراوی دەبێت بۆ سەرۆك وەزیران

بەرپرسێكی كوتلەی سەدر رایگەیاند هەر كوتلەیەك لە(مواتین ‌و سەدر‌و دەوڵەتی یاسا ) پاڵێوراویان دەبێـت بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ‌و دواتر یەكێكیان دەستنیشان دەكرێت.
ئەندامی كوتلەی سەدر حاكم زاملیی بە ئاژانسی (یوم سامن) ی عێراقی راگەیاند كە هەموو كوتلەكان پاڵێوراوی خۆیان دەبێت بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران‌و بەپێی میكانیزم‌و پرەنسیپەكانی هاوپەیمانی نیشتمانی یەكێكیان لێ دیاردەكرێت.
ئەو ئەندامەی سەدر ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە دواتر دەخرێتە بەردەم فراكسیۆنی موتحدون (سونی)، هاوپەیمانی كوردستانی تا ئەوانیش رای خۆیان لەبارەوە بدەن.
ئەم هەنگاوە وەك رێگرییەك وایە بۆ بەرگرتن لەوەی مالكی سەر لەنوێ‌ ببێتەوە بە سەرۆك وەزیران.


AM:12:47:06/06/2014