وتەبێژى حكوومەتى هەرێم: دوورخستنەوەى پەكەكە و هێزەكانى ديكە لە شنگال ئەركى بەغدايە

وتەبێژى حكوومەتى هەرێمى كوردستان ڕایدەگەیەنێت" دوورخستنەوەى پەكەكە و هێزەكانى ديكە لە شنگال ئەركى بەغدايە و هيچ پەيوەندييەكى بە حكوومەتى هەرێمەوە نييە".

 

جوتیار عادل وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێم به‌ ئاژانسى ئانادۆڵی راگه‌یاند"هێشتا وادەى جێبەجێكردنى رێككەوتنەكە لەلایەن بەغداوە دیارینەكراوە و رێككەوتنەكە جەخت لەوە دەكاتەوە كە دەبێت پەكەكە و سەرجەم هێزە پەیوەندیدارەكانى ناوچەكە جێبهێڵن".

 

وتەبێژى حكوومەتى هەرێمى كوردستان وتيشى" دوورخستنەوەى پەكەكە و هێزەكانى ديكەى لە شنگال ئەركى بەغدايە و هيچ پەيوەندييەكى بە حكوومەتى هەرێمەوە نييە".

 

جوتيار عادل، باسى لەوەش كرد كە لە رێككەوتنەكەدا ئاماژە بە ئەنجامدانى ئۆپەراسيۆنى سەربازيى هاوبەش لە ناوچەكە نەكراوە و ئۆپەراسيۆنەكان و ئاسايشى ناوخۆيى شنگال، لە كۆنترۆڵى بەشى شنگالى پۆليسى فيدراڵى عێراق دەبێت. 



AM:12:19:10/11/2020