لە شاری دهۆک ٤٣٠ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

ئەمڕۆ سێشەممە تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی ٤٣٠ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند، بەوەش ژمارەی چاکبوونەوە گەیشتە نزیکی ١٤ هەزار کەس. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ٤٣٠ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە". 

كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە ١٣ هەزار و ٤١٨ هاوڵاتی ئێستاش ١٢ هەزارو ٤٩١ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون.
 


PM:12:45:10/11/2020