"بارزانی هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی ئەوروپا بۆ سەربەخۆیی كورد دەدات"
لەماوەی رابردوو مەسعود بارزانی لەسەردانێكیدا بۆ وڵاتانی ئەوروپایی چاوی بە چەندین سەرۆكی ئەو وڵاتانە كەوت‌و سەرچاوەیەكیش پێیوایە بارزانی هەوڵ دەدات رەزامەندی ئەوروپا بۆ سەربەخۆیی كورد بەدەست بێنێت.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەو وەفدەی هاوڕێیەتی مەسعود بازرانی سەرۆكی (ماوە بۆ درێژكراوە)ی هەرێمی كوردستان دەكات بە ماڵپەڕی خەندانی وتووە "گه‌شته‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم، یه‌كێك بوو له گه‌شته سه‌ركه‌وتووه‌كانی، ئه‌وه‌ش به‌و پێیه‌ی كه هاوتای سه‌رۆكانی وڵات پێشوازیی لێكرا، نه‌ك وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمێك له ناو وڵاتێكدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "وه‌رگرتنی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ربه‌خویی، دانانی ئاڵای كوردستان له ڤاتیكان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، مانای وابوو كه پشتیوانیی ئه‌وانمان مسۆگه‌ر كردووه."
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، وتیشی :"به‌شێكی زۆر له ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم گه‌ڕاونه‌ته‌وه كوردستان، به‌م نزیكانه‌ش مه‌سعود بازرانی، ده‌گه‌ڕێته‌وه".
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه، كه له‌و گه‌شته‌دا شێوازی پێشوازیکردنەکەو پرۆتۆکۆله‌كان ئەوەی لێ دەخوێندرێتەوە کە پشتیوانیی تەواو لە مافی کورد دەکرێت بە سەربەخۆییشەوە، بەتایبەت کە وەک سەرۆکی وڵات پێشوازییان لە بارزانی کردووە.
وتیشی :" زۆرێك له حزبه‌كانیش پشتگیری له راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وانیش بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه مالیكی به چ شێوازێك ره‌فتار ده‌كات".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، وتیشی :" هه‌موو رێكاره‌كان به شێوه‌ی پێشوازیكردن له سه‌رۆكی وڵات، پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كرا، بۆ نموونه شوێنی كۆبوونه‌وه‌كان و راخستنی فه‌رشی سوور".
سه‌رچاوه‌كه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه هاوكات له‌سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ری هه‌رێم، ئاڵای كوردستان دانراوه، وتیشی :" فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و نه‌مسا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ش بۆچوونیان به‌رامبه‌ر راگه‌یاندنی ده‌وڵَه‌تی كوردی، زۆر باشه".
AM:11:34:06/06/2014