بڕیار لەسەر یاسای قەرز درا
کورد دەبێت هەموو داهاتەکانی رادەستی بەغدا بکات

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە کاتژمێر ٤٠:٥ دوای دانیشتنێکی درێژی لیژنەی دارایی یاسای قەرزی حکومەت بەبێ کورد تێپەڕێندراو، بەپێی یاساکە داوا دەکرێت هەرێم هەرچی داهاتی تەواوی هەیە رادەستی بەغدای بکات، فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکرد.


سەرکەوت شەمس پەرلەمانتاری فراکسیۆنی ئایندە لە پۆستێکدا دەڵێت " یاسای قەرز تێپەری، بەهۆی قوماری نەوتەوە پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کەوتە تونێلێکی تاریکەوە ئەوەی دوو ساڵە لەو بەغدایە ئێمە و هاورێکانمان هاواری بۆ دەکەین و لە پێناوی تێدەکۆشین و بەرپرسە ملهوڕەکانی پارتی و یەکێتیمان لە مەترسییەکانی ئاگاداردەکردەوە ئەمرۆ ئەنجامەکەیمان بینی. بەپێی یاسای قەرز هەرێمی کوردستان بێ ناردنی نەوت هیچ هاوکارییەکی دارایی وەرناگرێت". 

 
دوێنی لە ١٢ نیوەڕۆوە تا بەرەبەریانی ئەمڕۆ پێنج شەممە کۆبوونەوەو دانوستان لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەردەوام بوو، بەلام کورد و کوتلەکانی شیعە و سونە نەگەیشتنە ئەنجام و بەبێ کورد یاساکە تێپەڕی، بەپیی یاساکە بەغدا هیچ بڕە پارەیەک نادات بە هەرێم بەبێ رادەستکردنی نەوت و نیوەی داهاتی دەروازەکان. 

 


AM:08:25:12/11/2020