لە دهۆک نزیكەی ١٤ هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی ٢١٢ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند، بەوەش ژمارەی چاکبوونەوە گەیشتە نزیکی ١٤ هەزار کەس. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ٢١٢ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە". 

كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە ١٣ هەزار و ٩٧٨ هاوڵاتی ئێستاش ١٢ هەزارو ٩٤٨ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون.

تەندروستی دهۆك داواش لە هاووڵاتیان دەكات کە، پابەندی ڕێكارە خۆپارێزییەكان بن تاكو خۆیان و كەسوكاریان پارێزراوبن. 

AM:10:43:13/11/2020