مەسرور بارزانی: تێپەڕاندنی یاسای قەرز بێ کورد پێشهاتێکی مەترسیدارە



لە بارەی تێپەڕاندنی یاسای قەرز بەبێ کورد، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت ئەو هەنگاوە بە " پێشهاتێکی مەترسیدار" ناوزەد دەکات.

 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (شەممە،١٤ ی تشرینی دووەم، لە چەند تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی تێپەڕاندنی یاسای قەرزەوە نووسیوویەتی "پشکی کوردستان لە بودجەی حکومەتی فیدراڵی، پاداشت نییە، بەڵکو مافێکی خۆمانە".


سەرۆکی حکومەت لەو تویتانەدا کە پۆست کردووە، دەشڵێت" "ئەو پێشھاتە مەترسیدارە، پێویستە بە زووترین کات ڕاست بکرێتەوە". هەروەها دەڵێ "ھێشتاش دەرفەت ماوە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ستەمەی ئەنجام درا".


لە بەرەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە ١٢ ی تشرینی دووەم پەرلەمانتارانی شیعە و سوننـەی پەرلەمانی عێراق بەبێ نوێنەرانی کورد، یاسای قەرزیان تێپەڕاندوو، ئەمەش بووە هۆی بایکۆتی کۆبوونەوەکە لەلایەن سەرجەم نوێنەرانی کوردەوە لە بەغدا. 

 


PM:12:29:14/11/2020