زیاتر لە ١٤ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لە دهۆک چاکبوونەوە

تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی ٢٤١ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند، بەوەش ژمارەی چاکبوونەوە گەیشتە زیاتر لە ١٤ هەزار کەس. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ٢٤١ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە". 

كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە ١٤ هەزار و ٢١٩ هاوڵاتی ئێستاش ١٢ هەزارو ٩٣٨ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون.

تەندروستی دهۆك داواش لە هاووڵاتیان دەكات کە، پابەندی ڕێكارە خۆپارێزییەكان بن تاكو خۆیان و كەسوكاریان پارێزراوبن. 


PM:12:59:14/11/2020