محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: کاتی ئەوەیە سەرجەم نوێنەرانی‌ کورد لە بەغدا بکشێنەوە

سکرتێرى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان رایدەگەیەنێت" كورد له‌ به‌غدا زه‌لیله‌ و قورسایی نه‌ماوه‌، کاتی ئەوەیە سەرجەم نوێنەرانی‌ کورد لە بەغدا بکشێنەوە".

 

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە بەرنامەی‌ تاوتوێی‌ كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی‌ رایگه‌یاند" کشانەوەى سەرجەم نوێنەرانى کورد لە بەغدا و گرتنەوەى ئاو و داخستنى سنورەکان لەگەڵ بەغدا و بەکارهێنانى ئەنجامى ریفراندۆم ئەو کارتانەى فشارن کە دەتوانرێت بەرامبەر بەغدا بەکاربهێنرێت". 

 

راشیگەیاند" كورد له‌ به‌غدا زه‌لیله‌ و قورسایی نه‌ماوه‌، زۆرشت بەسەر نوێنەرانی‌ کوردا لە بەغدا تێپەڕیوە و به‌غدا دەیەوێت بە موچە کورد زەلیل بکات".

وتیشی" قەناعەتم وایە سنوری نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا تەلبەند بکرێت".

سه‌باره‌ت به‌ دۆخی هه‌رێمی كوردستان، سکرتێری‌ حزبی‌ سۆسیالیست دیموکرات رایگەیاند" ئەگەر حکومەتی‌ هەرێم داهاتەکانی‌ خۆی‌ رێکبخات، دەتوانێت موچە بدات و خزمەتگوزاریش پێشکەش بکات، بەڵام لە ئێستادا حکومەتی‌ هەرێم چاوەڕێیە حزبەکان پارەی‌ پێبدەن". 

له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ پێشوه‌خته‌كه‌ی عیراقیش وتی" 100% هەڵبژاردنی عیراق لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو ناکرێت". 



AM:12:00:16/11/2020