ترامپ لە بەرنامەیدا بووە هەفتەی پێشوو گورزێکی سەربازی ئاراستەی ئێران بکات

هەفتەی رابردوو سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ پلانی داڕشتووە گورزێکی سەربازی کوشندە ئاراستی ئێران بکات، بەلآم راوێژکار و هاوکارانی ئامۆژگاریان کردووە کە ئەنجامی نەدات.

 

رۆژنامەی نیۆرک تایمز بڵاویکردۆتەوە پێنج شەممەی رابردوو ترامپ کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ مایک پێنسی جێگری و کریستۆفەر میللەر لەبری وەزیری بەرگری و ژەنەرال مارک میلی سەرۆکی دەستەی ئەرکان سازکردووە بۆ پلان دانان بۆ وەشاندنی گورزێکی سەربازی دژی دامەزراوەی ئەتۆمی سەرەکی ئێران، بەلآم راوێژکارەکانی پەشیمانیان کردۆتەوە، چونکە پێیان وابووە کە شەڕەکە بەرفراوان دەبێت.

 

لەساڵی ٢٠١٧ ەوە ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی ترامپ سیاسەتی خۆی بەرامبەر ئێران توندکردەوە، لە ٢٠١٨دا تاک لایەنە پاشەکشەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کردو، دەستی کرد بەسزادانی ئابوری توند دژی ئێران. 



PM:02:00:17/11/2020