وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، واین مارۆتۆ له‌باره‌ی هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداوە رایگه‌یاند" گرووپە لە یاسا دەرچووەکان برا عێراقییەکان دەکوژن".
واین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانی دژی داعس له تویتێكدا له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە " پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی به‌غدا ده‌كه‌ین، ئه‌مه هێشتا نمونه‌یه‌كی دیكه‌ی گروپه له‌یاسا ده‌رچوه‌كانه بۆ كوشتنی برا عێراقیه‌كانیان".
ئەو بەرپرسەی هاوپەیمانی دەڵێت" ئەو هێرشانە زیان به‌و كه‌سانه دەگەیەنێت که به‌دوای به‌دوای ئاشتیدا ده‌گه‌ڕێن".
واین مارۆتۆ بەناوی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتە کە ئەوان به‌رده‌وام دەبن له پشتیوانیكردنی حكومه‌تی عێراق و دەڵێت " هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامه له پشتیوانیكردنی حكومه‌تی عێراق، له‌سه‌ر داوای ئه‌وان، له گه‌ڕان و هه‌وڵه‌كانیان به‌دوای سه‌قامگیری و ئارامی له عێراق به‌رده‌وام ده‌بن".
دوێنێ شەو لە کاتی کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیراندا لەبەغدا حه‌وت موشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كرا‌و، له‌ئه‌نجامیشدا منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه برینداربوون.