ژمارەیەک پەرلەمانتار لە یاداشتێکدا داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن دانیشتێنێکی تایبەت بە رێکەوتنی پەنجا ساڵە لەگەڵ تورکیا به‌ئاماده‌بونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامبدات.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه له‌یاداشتێكدا كه واژۆی 32 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانی له‌سه‌ره، ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه تێیدا هاتووە" دوای ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له 15 ئه‌م مانگه، له‌سه‌رئه‌وه‌ی هه‌رێم رێكه‌وتنێكی 50 ساڵه‌ی بۆ فرۆشتن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ توركیا واژۆكردووه، داوا ده‌كه‌ین په‌رله‌مان دانیشتنێكی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌و رێكه‌وتنه ئه‌نجامبدات و بانگهێشتی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری حكومه‌تی هه‌رێم بكات، بۆ خستنه‌ڕوی ورده‌كاری و ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێكه‌وتنه بۆ په‌رله‌مان و خه‌ڵكی كوردستان".
له به‌شێكی دیكه‌ی یاداشته‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، ئامانجێكی دیكه‌ی ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه‌ی حكومه‌ت، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێكردنی ورده‌كاری گرێبه‌سته‌كه و سود و زیانه‌كانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان و كاریگه‌رییه‌كانیشی له‌سه‌ر رێكه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێت.