ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی كۆمه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی جیابوونه‌وه ده‌كه‌ن
لەیاداشتێكدا ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و كادیری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی ئەوە دەكەن ئەگەر لەماوەی 48 كاتژمێردا بڕیاری كاندیدكردنی بەرپرسە باڵاكانی كۆمەڵ بۆ پۆستە وەزارییەكان پێداچوونەوەی بەسەردا نەكرێت، جیادەبنەوە.
ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و كادیری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له دژی كاندیدكردنی به‌رپرسه باڵاكانی حزبه‌كه‌یان بۆ پۆسته حكومییه‌كانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێم یاداشتێكیان ئاراسته‌ی پێشه‌وا و ئه‌میری و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یان كرد.
له‌و یاداشته‌دا ئه‌و كادیرانه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ماوه‌ی 48 كاتژمێریان بۆ ئه‌میر و مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌بڕیاری كاندیدكردنی به‌رپرسه باڵاكانی حزبه‌كه‌یان بۆ پۆسته حكومییه‌كانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمدا بچنه‌وه.
لە یاداشتەكەدا كە سایتی خەندان بڵاویكردوەتەوە، كادیرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی و جیابوونه‌وه‌یان له حیزبه‌كه‌یان كرد و تا سه‌عات 11ی رۆژی دووشه‌ممه‌یان وه‌ك دوامۆڵه‌ت بۆ حزبه‌كه‌یان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌و بڕیاره‌دا بچنه‌وه.
PM:05:05:07/06/2014