مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك: داوای لێبوردن له هه‌موو ژنانی كوردستان ده‌كه‌م
پاش ئەوەی ئێڤار ئیبراهیم، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی فایلی دەنگی مەلا عەلی كەڵەكی كرد، ناوبراو داوای لێبوردن لەهەموو ژنانی كوردستان دەكات.
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك، مامۆستای ئاینی، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: "جۆن من ئازادم له‌خوا په‌رستی و خیزانم ئازاده له نیقاب بۆشین ئافره‌تانیش ئاوا ئازادن له‌بۆشینی هه‌ر جلیكی تر ,به‌لام من هه‌موویانم خۆشه‌وی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی موسلمانن نامه‌وی كوناهبار بن ته‌نها من له‌م رووانكه‌یه قسه‌م كردووه جاریكی تر داوای لیبوردنیان لیده‌كه‌م كه‌رده‌نم ئازا بكه‌ن".
دوێنێ مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك له په‌یجی تایبه‌تی خۆی نوسینێكی بڵاو كردبویه‌وه‌و ئافره‌تانی بۆ دوو به‌ش پۆلێن كردبوو، نوسیبوی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌چك ده‌كه‌ن وه‌ك ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت وایه‌و ئه‌و ئافره‌تانه‌شی له‌چك ناكه‌ن وه‌ك ئۆتۆمبێلی تاكسین، ئه‌وه‌ش ناره‌زایی رێكخراوه‌كانی بواری ژنانی لێكه‌وته‌وه.
پێشتر، ئێڤار ئیبراهیم، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ژنان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به KNNC راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڵ مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك قسه‌م كردووه‌و له‌باره‌ی ئه‌و نوسینه‌ی بڵاوی كردوه‌ته‌وه، ده‌رباره‌ی ژن، له‌به‌رامبه‌ردا مه‌لا عه‌لی وتویه‌تی ئه‌و نوسینه رای خۆمه و به‌رپرسیارم لێی.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ژنان له په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌گه‌ر داوای لێبوردن بڵاونه‌كاته‌وه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمارده‌كرێت.
PM:05:16:07/06/2014