" ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ گرفت بۆ مووچه‌ی مانگی ١ی فه‌رمانبه‌ران دروستببێت "

ئەندامێکی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت" دواکەوتنی پرۆژە یاساکە بۆ مانگی ۱۲ و پێویستی لیژنەی دارایی بە نزیکەی (یەک) مانگ وا دەکات پرۆژەکە نەبێتە یاسا لەسەرەتای ساڵی ۲٠۲۱ بۆیە موچەی مانگی یەک گرفتی بۆ دروست دەبێت".

 

ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە نوسنیێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە بارەی پڕۆژە  یاسای بوجەی ٢٠٢١ نوسیویەتی" تا ئێستا پرۆژە یاسای بوجەی ٢٠٢١ نەگەشتوەتە پەرلەمان بۆ بەیاسایی کردنی و بڕیاروایە لە دو هەفتەی ئایندەدا بگاتە پەرلەمان".

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی یاسای ئیدارەی مالی حکومەت دەبێت لە ناوەڕاستی مانگی (تشرینی یەکەم/١٠) دا ئەو پڕۆژە یاسایە بنێرێت پەرلەمان و ئەوەش بەکەمتەر خەمی حکومەت دادەنرێت.

 

ئەحمەدی حاجی رەشید باسی لەوەشکردوە، لیژنەی دارایی پێدەچێت یاسای تەرخانکردنی پارە بۆ هەڵبژاردنەکان رەد بکاتەوە بۆ دروستکردنی فشار بۆ سەر حکومەت بۆ ئەوەی لەیاسای بوجەی ٢٠٢١ دابنرێت ئەوەش بەمەستی ناردنی بەپەلەی پرۆژە یاسای بوجەی ٢٠٢١.

رونیشیکردەوە، دواکەوتنی پرۆژە یاساکە بۆ مانگی ١٢و پێویستی لیژنەی دارایی بە نزیکەی یەک مانگ وا دەکات پرۆژەکە نەبێتە یاسا لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢١، بۆیە موچەی مانگی یەکەمی عێراق گرفتی بۆ دروست دەبێت، هەرچەندە حکومەت ڕاست ناکات لەو بابەتەدا کە پارەی نییە، گرفتەکە نەبونی یاسایە کە دەکرێت بە یاسای ئیدارەی مالی حەل بکرێت. 

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی وتیشی" زانیاریە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن پرۆژە یاسای بوجەی ٢٠٢١ زیاتر لە ٢٠ ترلیۆن دینار قەرزی تێدایە کە کورتهێنانی پێپڕکراوەتەوە".



PM:11:55:23/11/2020