ماردونا ئەستێری تۆپی پێی جیهان کۆچی دوایی کرد

کەمێک لەمەوپێش ماردونا ئەستێری تۆپی پێی جیهان بە جەڵتە کۆچی دوایی کرد.

 

میدیاکانی ئەرجەنتین ئەمڕۆ چوار شەممە بڵاویانکردەوە کە ئەفسانەی تۆپی پێی جیهانی دیگۆ ماردۆنا دوای ئەوەی جەڵتەی دڵ لێیدا کۆچی دوایی کرد.

 

لەچەند هەفتەی داهاتوو تەندروستی ماردۆنا تێکچوو لە ئەنجامدا لە نەخۆشخانە خەوێنرا.

 

هەرچەندە هەفتەی رابردوو پزیشکەکان چاکبوونەوەی تەندروستی ماردۆنایان راگەیاند، بەڵام ئەمڕۆ کتوپڕ تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ و گیان لەدەستدانی راگەیەندرا.

 


  ماردۆنا کە بە ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتین و جیهان دادەنراو ئەمڕۆ لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا کۆچیی دوایی کرد، لە ساڵی ١٩٨٦ دا توانی وڵاتەکەی بگەیەنێتە پاڵەوانێتی کاسی جیهانی لە مەکسیک و کاسەکە بەرێتەوە. 

 


PM:07:34:25/11/2020