دۆخی ئەمنی عێراق سەرلەنوێ تێکدەچێتەوە

دوای ماوەیەک ئارامی لە مەیدانی خۆپیشاندانەکانی عێراق، لە دوا نیوەڕۆوە تادرەنگانێکی شەوی رابردوو پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی سەدر و خۆپیشاندەرانی تشرین روویداو چەند کەسێک کوژراوەو بەدەیان کەسی تریش برینداربوون.



یەحیا رەسوڵ وتەبێژی  فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، مستەفا کازمی فەرمانیکردووە بە لەکارخستنی فەرماندەی پۆلیسی زیقار و پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی دوێنی.


هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە قەدەغەی هاوتچۆ لە شاری ناسریە راگەیەندراوە.

 

 
هەروەها سەرۆک وەزیران، مستەفا کازمی لەبارەی ئەو رووداوانەوە رایگەیاند "   گرژی و ئاڵۆزی لەبەرژەوەندی عێراق نییە و هیچ جێگرەیەوەک نییە بۆ یاسا و سیستەم و دادگا".

 
 
لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێی پارێزگای زیقار ٣ کەس کوژران و زیاتر لە ٥٠ کەس برینداربوون کە ٦ یان لە هێزە چەکدارەکانە.

 

 
دوا نیوەڕۆی دوێنێ هەینی و شەوەکەی ئەو بارگژیانە شاری بەغداشی گرتەوە. بارگرژەیەکەش لە ئەنجامی خۆپیشاندانیکی گەورەی تەورژمی سەدرەوە بوو کە دوێنێ لە بەغداو چەند شارێکی تر رێکخرا، وەک خۆنمایشکردنێک بۆ هەڵبژاردن کە بڕیارە مانگی حوزەیرانی ساڵی ئایندە سازبکرێت.

 


AM:08:44:28/11/2020