کەسایەتییەکی دیار و ڕووناکبیری ئێزدییەکان بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

عیدۆ بابە شێخ ڕووناکبیر و کەسایەتی دیاری ئێزدییان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایکرد. 

 

حەمید بەدرخان سەرۆکی ئەکادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی رۆژنامەوانیی و کەلتوور لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی تشرینی دووەم هەواڵی لەناکاوی کۆستێکی دیکەی روناکبیر و کەسایەتیی دیاری ئیزیدییان (عیدۆ بابە شێخ ) بە پەتای نەگریسی ڤایرۆسی کوڕۆنا لە شاری هەولێر بڵاوکرایەوە.

 

دەشڵیت" بەداخەوە کوڕێ میر ، بابەشێخ، زووبوو ، زوو  ، چەند ساڵێکە خەریکی کۆکردنەوەی سەرجەم ئەو کۆمەڵگۆژییەی بەسەر ئێزیدییەکانەوە هاتبوو لە پڕۆژەیەکی بەرفراوانی گەورەدا لە دووتوێی ئینسایکڵۆپیدیای جینۆسایدی ئێزیدییەکان ئامادەبکەین و چاپ و بڵاویان بکەینەوە ، لە شاری هەولێریش لە گەڕەکی بەختیاری جیرانبووین، جاربەجار دەردەدڵمان بۆ یەکتر دەکرد، تۆ پیاوێک لێوانلێو لە هێمنی و جوانیی و پڕاوپڕبووی لە زانیاری و ئەدەب، تۆ دەگریاییت و لەناوخەوە قوڵپی گریانتدەدا بۆ  فرمانە یەک لەدوا یەکەکانی ئێزیدییەکان، تۆ دەتگوت ڤایرۆسی ناتوانێ ژیان و  مرۆڤایەتیی لە نێوببات دەتگۆت، فریادڕەس تەنیا و تەنیا مرۆڤەکانن بۆ گیانی لێبووردەیی و بەیەکەوە ژیان، کە دەگەڕایتەوە ئەڵمانیا زۆر لێکنزیکبووین قاوە خواردنەوەو قسەکردن و گفتوگۆکردن بوو لەسەر بیروباوەڕی  هەقیانەتیی ئێزیدییەکان و کاریگەری لەسەر پێگەی بیروباوەڕەکانی دیکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا". 

 

عیدۆ بابە شێخ کەسایەتییەکی سیاسی و ڕۆژنامەوانی ناو ئێزدییەکان بوو، ماوەیەک ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق جەلال تاڵەبانی بوو بۆ کاروباری ئێزدییەکان. 



AM:08:59:29/11/2020