عەبدولفەتاح سیسی کەسایەتی بەهێزی میسر کێیە؟
عەبدولفەتاح سیسی ناوی تەواوی (عەبدولفەتاح سەعید حوسێن خەلیل ئەلسیسی)یە.
لەدایكبووی -19-11- 1954ی پارێزگای مەنوفیەیه لە باكووری میسر.
دەرچووی كۆلێژی سەربازیە و چەندین بروا نامەی سەربازی بەدەستهێناوە
-چەندین پۆست سەربای وەرگرتووە دیارەکانی:
-سەرۆكی بەشی زانیاری لە ئاسایشی گشتی وەزارەتی بەرگری.
- پاشكۆی سەربازی لە باڵیۆزخانەی میسر لە سعودیە.
- سەركردەی لیوای بەشی میكانیكی هێزە وشكانییەكان.
-سەرۆكی ناوچەی باكووری سەربازی.
- سەركردەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی وەزارەتی بەرگری
-لە سەردەمی محەمەد مورسی لە مانگی ئابی2012 پۆستی وەزیری بەرگری پێدرا.
- کەسایەتی سەرەکی بوو لە لابردنی محمەد مورسی سەرۆکی هەڵبژێرداروی ئیخوان
- لە26 ئاداری 2014 بۆ سەرۆكی میسر كاندید کرد
- ئەمڕۆ 8-6-2014سیسی سوێندی یاسایی خوارد وەك سەركۆماری وڵاتی میسر
- سعودیە و هەندێك وڵاتی كەنداو وەک وڵاتی ئیمارات پشتگیری دەکەن.
- ئەمەریکا لەسەر سەرکوتکردنی ئیخوان و ئازادییەکان لەگەڵیدا نین.
- روسیا پشتگیری دەکات.
- ئەوروپا نیگەرانەو بەقەلەقەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکات.