ئه‌نجامی تانه‌كانی هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌یه‌نرێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌نجامی ئه‌و 29 تانه‌یه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه له سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دراون.
ئومێد موحسین، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان به (باسنیو)ی راگه‌یاند: له‌م هه‌فتیه ئه‌نجامی ئه‌و تانانه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان درابوون، وتیشی: "كیانه سیاسیه‌كان ئه‌وانه‌ی به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان رازی نه‌بوون، تانه‌یان له‌لای دادگای ته‌میز له ئه‌نجامه‌كانداوه و ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ریش به‌دواداچوونی بۆ تانه‌كان كردوه و ئه‌وانیش بڕیاری خۆیان له سه‌رئه‌نجامی تانه‌كان داوه و ئێمه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامه‌كان را ده‌گه‌یه‌نین".
ئومێد موحسین ئاماژه‌ی به ژماره‌ی تانه‌كاندا و وتیشی: "29 تانه له هه‌موو كوردستان له سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بووه، كه زۆرترینی له سلێمانی بووه و كه‌مترینی له دهۆك بووه".
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ورده‌كاری ئه‌نجامی تانه‌كانی ئاشكرا نه‌كرد، ته‌نها وتی: "چاوه‌روان ده‌كرێت رۆژی دووشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بڕیاری دادگای ته‌میز بۆ رایگشتی بڵاو بكه‌ینه‌وه، تانه‌كانی سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقیش لای ئێمه نه‌بووه، به‌ڵكو له دادگای ئیتیحادی تۆماركراون".
PM:03:45:08/06/2014