داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی تشرینی دووەم ئاشكرادەکرێت
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند" له مانگی تشرینی دووەمی رابردودا داهاتی نه‌وت گه‌یشتۆته سێ ملیار‌و ٣٤٩ ملیۆن و ٩٨٨ هەزار دۆلار".
لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، تیایدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێى ئامارەکانى کۆمپانیاى بە بازاڕکردنى نەوتى عێراق (سۆمۆ)، له مانگی تشرینی دووەمی ئه‌مساڵ، ٨١ ملیۆن و ٢٦٢ هه‌زار و ٣٦٧ به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه، كۆی گشتی داهاتیش له‌و مانگه‌دا سێ ملیار و ٣٤٩ ملیۆن و ٩٨٨ هه‌زار دۆلار بووه، كه ٧٨ ملیۆن و ١٩٠ هه‌زار و ٤٤٤ به‌رمیل له كێڵگه نه‌وتیه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه هه‌نارده‌كراوه.
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاشیگەیاندووە" نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاو لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا ٤١ دۆلار و ٧٧٨ سەنت بووە".
PM:09:50:01/12/2020