هەولێر.. تەقە لە ئۆتۆمبیلێک دەکرێت و دوو کەس دەکوژرێن

ئەمشەو لە ناو شاری هەولێر تەقە لە ئۆتۆمبیلێکی BMW دەکرێت و دوو کەس تیایدا دەکوژرێت و چەند کەسێکی تر بریندار دەبن.

 

ئەمشەو کاتژمێر ٩:٣٠ ی شەو دوو گرووپ لە شەقامی ( ٤٠ ) ی نزیک بازاڕی لەنگە دەبێتە تەقەیان و لە ئەنجامدا دوو کەس لە ناو ئۆتۆمبیلێکی جۆری BMW دا دەکوژرێن، هەروەها چەند کەسێکی تر بریندار دەبن.

 

ئۆتۆمبیلە  BMEW  ژمارەیەکی زۆر فیشەکی بەرکەوتووەو خوێنێکی زۆر لە ناو ئۆتۆمبیلەکەدا رژاوە.

 

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان لەسەر رووداوەکەو هێرشبەر و کوژراوەکان رانەگەیەندراوەو تەقەکەرەکانیش هەڵهاتوون.



PM:10:38:01/12/2020