ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣ی کانوونی یەکەم رۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە، هەموو ساڵێك لە زۆربەی وڵاتانی جيهان يادى رۆژی جیهانيی خاوەن پێداویستیيە تایبەتەكان دەکرێتەوە.

 

لە ساڵی ١٩٩٢ رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری دا هەموو ساڵێک رۆژی ٣ی کانوونی یەکەم، وه‌ك رۆژی جیهانيی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ته‌رخان بكرێ لە جیهاندا، بۆ پاڵپشتیکردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بە ئامانجی زیاتر بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی بۆ تێگەیشتنی پێداویستییە تایبەتەکان و پشتگیریکردنی پرۆژە یارمەتیدەر بۆ بەدەستهێنانی مافی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و بەشداریپێکردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە ژیانی سیاسیی و ئابووریی و رۆشنبیریی.

 

سەرەڕای نەبوونی ئامارێكى ورد، رێکخراوی تەندروستی جیهانيی ئاشکراى ده‌كات كه‌ نزیکەی ٨٠%ی كەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە وڵاتانی هەژارنشینن و لە ٥٠% ئەو كەسانە دەستیان بە خزمەتگوزاریی تەندروستی ناگات.

 

بەپێی ئامارەکان نزیکەى ١٠٠ هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەرێمى کوردستاندا هەیە و بە فەرمی تۆمار كراون، هاوکات بەشێکیان مووچەیان بۆ دابیننەکراوە،  سەرەڕاى ئەوەى مووچەخۆرەکانیشیان بەهۆى کەمکردنەوەى مووچەکانیان و دواکەوتنیان، چەندینجار ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.



AM:09:23:03/12/2020