بەپەلە.. وەفدێکی هەرێم ئەمشەو دەگاتە بەغدا

وەفدێکی هەرێم کە وەزیری دارایی ئاواتی شیخ جەناب سەرۆکایەتی دەکات ئەمشەو دەگەنە بەغدا و، سبەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبنەوە.

 

 
ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم بەماڵپەڕی نزیک حیزبەکەی راگەیاندووە، " ئەمشەو بەندە بەسەرۆکایەتی وەفدێک دەچێتە بەغداد، خالید شوانی د.محەمەد حەکیم وەزیری بەدواداچوون دەچینە بەغداد".

 

 
 وەزیری دارایی ئەوەشی خستەڕوو کە سبەی لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆ لەبارەی پشکی دارایی هەرێمەوە.

 


لە دوای بڕیار دان بەزۆرینە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە لەسەر یاسای قەرز، تا ئێستا ئەمە یەکەمین وەفدە سەردانی بەغدا دەکات بۆ پرسی مووچەو پشکی هەرێم.

 


PM:10:26:03/12/2020