دهۆک.. ٣٢٧ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

ئەمڕۆ تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی ٣٢٧ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند، بەوەش ژمارەی چاکبوونەوە گەیشتە زیاتر لە ١٧ هەزار کەس. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ٣٢٧ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە". 

كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە ١٧ هەزار و ٤٥٩ هاوڵاتی ئێستاش ١٢ هەزارو ٨٧٢ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون.

بەپێی دواین ئامارەکانی تەندروستی هەرێم، تاوەکو ئێستا لە شاری دهۆک ٣٠ هەزارو ٩٦٤ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، هاوکات ٦٣٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پارێزگاکە تۆمارکراوە. 

PM:01:52:04/12/2020