زیاتر لە ١٧ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لە دهۆک چاکبوونەوە

تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی ٢١٩ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند، بەوەش ژمارەی چاکبوونەوە گەیشتە زیاتر لە ١٧ هەزار کەس. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ٢١٩ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە". 

كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە ١٧ هەزارو ٦٧٨ هاوڵاتی ئێستاش ١٢ هەزارو ٧٠٧ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون.

تەندروستی دهۆك داواش لە هاووڵاتیان دەكات کە، پابەندی ڕێكارە خۆپارێزییەكان بن تاكو خۆیان و كەسوكاریان پارێزراوبن. 

PM:01:52:05/12/2020