فەرماندەیەکی هاورێی قاسمی سلێمانی بە کۆرۆنا گیان لە دەستدەدات

فەرماندەی دیاری سووپای پاسداران و هاوڕێی نزیکی قاسمی سلێمانی، عەبدولڕەسوڵ ئەستوار مەحمود ئابادی، بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.


  
ئاژانسی فارسی ئێرانی ئێرانی بڵاویکردەوە، هەرچەندە  ئابادی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەستداوە، بەڵام پێشتر لە شەڕی عێراق- ئێراندا بەهۆی بۆردومانی کیمیاویەوە دووچاری نەخۆشیی سییەکانی بووەتەوە شەوی ڕابرودووش دوای ئەوەی ماوەیەکە توشی کۆرۆنا بووە، گیانی لە دەستدا.

 


مەحمود ئابادی شانبەشانی قاسمی سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێرانی بووەو شەڕی دژی داعش یان ئەنجامداوە.

 


وەک میدیا ئێرانییەکان باسی دەکەن، ئابادی تیمێکی تایبەتی بەناوی "صابرین" لەسوپای پاسداران دامەزراندووە و مەشق و ڕاهێنانی بە چەکدارانی زەمینی سوپای پاسداران کردووە و فەرماندەی سەربازگەی مەدینەی منەورەی ئەو سوپایە بووە لە باشوری ئێران و هەروەها سەرپەرشتی کۆلێژی زانست و هونەری جەنگی کردووە.  

  


لەکاتی شەڕی عێراق و ئێران دا ئابادی فەرماندەی لیواکانی ١٩ ی فەجر و ٣٥ ی ئیمام حوسێن بووە کە لەبەرەکانی باشور و باشوری خۆرئاوا لە جەنگی دژی عێراقدا سەرپەرشتی شەڕەکانی کردووە.

 


PM:03:20:06/12/2020