تریسی مۆرگان باری تەندروستی ناجێگیرە

هونەرمەندی بەناوبانگی كۆمیدی تریسی مۆرگان توشى ڕوداوی هاتووچۆ دەبێت و لەئێستادا باری تەندروستی ناجێگیرە.
ڕوداوەكە لە ویلایەتی نیوجێرسی ئەمریكا ڕویداوە و، تێیدا مۆرگان بە ئۆتۆبیلەكەی خۆی كێشاوە بە پێنج ئۆتۆمبیلی دیكەدا و پاشان وەرگەڕاوە.
بەهۆی ئەم ڕوداوەشەوە كەسێك گیانی لەدەستداوە كە جیمس ماكنیری ئەكتەری كۆمیدی تەمەن 63 ساڵە، كە لە ئۆتۆمبیلەكەدا لەگەڵ مورگانبووە، هەروەها سێ كەسی دیكەش برینداربوون.
پۆلیسی نیوجێرسی ئاماژە بەوە دەكات كە تریسی مۆرگان لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشكی وردایە و، باری تەندروستی زۆر ناجێگیرە، هەروەها لێكۆڵینەوەش لە هكاری ڕوداوەكە دەكەن.
تریسی مۆرگان یەكێكە لە ئەكتەرە تەلەفزیۆنییە كۆمیدییەكان و بەهۆی پێشكەشكردنی پرۆگرامی ساتردەی نایت لایف و درامای 30 ڕۆك بووە خاوەنی ناوبانگێكی زۆر لە جیهاندا. 



PM:01:34:09/06/2014