پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوکردەوە
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتیی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌چوو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، كۆبوونه‌وه بڕیاری دا به زووترین كات شاندێكی باڵای سیاسی و حكوومیی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ و لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، به‌تایبه‌تیش بابه‌تی ماف و شایسته دارایییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و جێگیركردنیان له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ٢٠٢١ی عێراقدا.
كۆبوونه‌وه‌کە جه‌ختی له‌سه‌ر پشتگیریی چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له داهات و خه‌رجیی هه‌رێم و گرتنه‌به‌ری هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست كرده‌وه بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مانگانه‌ی مووچه‌خۆران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داوا ڕه‌واكانیان.
كۆبوونه‌وه‌کە جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه‌ی دوور له گرژی و په‌لاماردانی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان و سه‌روماڵی هاووڵاتیان، مافێكی ڕه‌وایه و لایه‌نه‌كان جه‌ختیان له به‌رپرسیاریه‌تیی هاوبه‌ش كرده‌وه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هاووڵاتیان بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخی نه‌خوازراوی هه‌رێمی كوردستان، چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دییه‌كان و پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا.
PM:05:43:08/12/2020