ڤیدیۆ: ئەو بیست گۆڵەی مێژوویان گۆڕی




ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە کە باس لە گرنگترین ئەو بیست گۆڵە دەکات کە لە جامی جیهانیدا تۆمار کراون و مێژوویان گۆڕیوە .

١- گۆڵی بردنەوەی ئۆرۆگوای لە بەڕازیل لە یاری کۆتایی مۆندیالی ١٩٥٠ کە دوو بە یەک لە بەرژەوەندی ئۆرۆگوای بە کۆتا هات.

٢-  لە مۆندیالی ١٩٥٨ ی سوید ئەو دوو گۆڵەی پیلیە لەهەڵبژاردەی سویدی تۆمار کرد کە گۆڵی یەکەمی جوانترین گۆڵ بوو لە مێژوویدا.

٣- گۆڵی جارنیسای بەڕازیلی لە مۆندیالی ١٩٦٢ کە لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرای تۆمار کرد .

٤- گۆڵی یاریزانی کۆریای باکوور  باک دوو ئیک لە تۆڕی هەڵبژاردەی ئیتالیا لە مۆندیالی ١٩٦٦ کە بە هۆیەوە  سەرکەوتن بۆ چوار گۆشەی زێرینی مۆندیال و ڕوبەڕوی پۆرتوگال بوونەوە.

٥- جیۆف هۆرستی ئینگلیزی کە سێ گۆڵی لە یاری کۆتایی مۆندیالی ١٩٦٦ لە ئەڵمانیای غەربی تۆمار کرد کە بە یەکەم هاتریک دادانرێت لە لە یاری کۆتایی مۆندیالدا .

٦- لە یاری  پێش کۆتایی مۆندیالی ١٩٧٠ ی نیوان ئیتالیاو ئەڵمانیا کە بە یاری سەدە ناو دەبرێت و بە بردنەوەی ئیتالیا بە کۆتا هات کە یاریزان جیانی ڕیڤێرۆ لە کاتی زیاد کراودا گۆڵی بردنەوەی  تۆمار کرد.

٧-  گۆڵی یاریزانی بەڕازیلی کارلۆس ئەلبێرتۆ پێرێرا کە لە یاری کۆتایی مۆندیالی ١٩٧٠ لە ئیتالیای تۆمار کرد .

٨- گۆڵی گێرد مۆلەری ئەلمانی کە ئەو کات یاری بۆ ئەڵمانیای غەربی دەکرد لە  یاری کۆتایی مۆندیالی ١٩٧٤ لە هۆڵەندای تۆمار کرد.

٩- ئەو گۆڵەی کە یۆهان کرۆیف لە مۆندیالی ١٩٧٤ دا لە بەڕازیلی تۆمار کرد .

١٠ – گۆڵی ماریۆ کیمپس لە یاری نێوان ئەرجەنتین و پیرۆ 

١١- گۆڵی سۆقراتس لە مۆندیالی ١٩٨٢  لە یاری نێوان بەڕازیل و ئیتالیا .

١٢-  گۆڵی مارادۆنا لە مۆندیالی ١٩٨٦ دا لە ئینگلتەرای  تۆمار کرد .

١٣-  گۆڵی ڕۆجیە میلە لە مۆندیالی ١٩٩٠ دا کاتێک لە کۆڵۆمبیای تۆمار کرد کە بۆ یەکەم جاربوو هەڵبژاردەیەکی ئەفریقی سەردەکەوێت بۆ چارەکی کۆتایی مۆندیال

١٤- ئەو گۆڵەی یاریزانی کۆڵۆمبی ئەندریاس  ئیکۆبار لە خۆیانی تۆمار کرد بەرامبەر ئەمریکا کە دواتر بووە هۆی گیان لە دەست دانی .

١٥-  گۆڵی دینس بێرکامپ هۆڵەندی لە مۆندیالی ١٩٩٨ لە ئەرجەنیتنی تۆمار کرد.

١٦-  گۆڵی زێدان لە مۆندیالی ١٩٩٨ لە بەڕازیلی تۆمار کرد .

١٧ – گۆڵی یاریزانی سەنیگالی پاپا بۆپادیوپ لە مۆندیالی ٢٠٠٢ کە لە فەرەنسای تۆمار کرد .

١٨-  گۆڵی ئینێستا لە مۆندیالی ٢٠١٠ کە لە هۆڵەندای تۆمار کرد .

١٩- دۆڕانی ئەمریکا بە ئینگلتەرا لە مۆندیالی ١٩٥٠  بە گۆڵێک بێ وەڵام .


ئا/ شاهۆ فایق

 




PM:02:55:09/06/2014