شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێم بە‌رە‌و بە‌غدا بە‌ڕێكە‌وت

وتە‌بێژی رە‌سمی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ڕایدەگەیەنێت" وە‌فدێكی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێم بە‌سە‌رۆكایە‌تی  قوباد تاڵە‌بانی بە‌رە‌و بە‌غدا بە‌ڕێكە‌وت".

 

سە‌میر ھە‌ورامی، وتە‌بێژی رە‌سمی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، وە‌فدی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بە‌ڕێكە‌وت بە‌رە‌و بە‌غدا، بە‌مە‌بە‌ستی گە‌یشتن بە‌ڕێككە‌‌وتن سە‌بارە‌ت بە‌پرسە‌ داراییە‌كانی نێوان حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان و حكومە‌تی فیدراڵ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە‌ ھە‌ر ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ ٩ی کانوونی یەکەم دانوستاندنە‌‌‌كان دە‌ستپێبكە‌ن لە‌گە‌ڵ وە‌زیرانی نە‌وت و دارایی عێراق و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان.



PM:03:30:09/12/2020