ئێن ئار تی داوای ئاشکراکردنی چارەنوسی پەیامنێرەکەی دەکات



کەناڵی یٔێن ئار تی داوا لە حکومەتی هەرێم و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی دەکات کە چارەنوسی ( کارزان تارقی) پەیامنێر ئاشکرابکەن و دەستبەجێ ئازادی بکەن.

 


لەراگەیەندراوێکدا کە دانەیەکی بۆ " سپی " نێردراوە، تیایدا هاتووە " کارزان تارق، ئەمڕۆ سەرقاڵی کاری ڕۆژانەی خۆی بوو لە ڕوماڵی خۆپیشاندانەکان لە شاری سلێمانی و لە لایەن چەند چەکدارێکەوە دەستگیرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار براوە و تا ئێستا چارەنوسی دیار نییە".

 


کەناڵی یٔێن یٔاڕ تی بەرپرسیارێتی سەلامەتی گیانی کارزان تارق دەخاتە یٔەستۆی حکومەتی هەرێم و دەزگا یٔەمنییەکانی سلێمانی و داوای دەستبەجێ یٔاشکراکردنی چارەنوسی و یٔازادکردنی دەکات.

 


ئێن ئار تی، لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا ڕێکخراوە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانمان لە فڕاندن و بێسەروشوێنکردنی پەیامنێرەکەمان یٔاگادار کردووەتەوە.




لە کۆتاییشدا هاتووە " ئٔەوەی بەرامبەر پەیامنێرەکەمان کراوە پێشێلکردنێکی یٔاشکرای یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستانە، یٔەمە سەرەڕای یٔەوەی ماوەی ٥ ڕۆژە هێزێکی یەکێتی بینای کەناڵەکانی یٔێن یٔاڕ تییان لە شاری سلێمانی داگیرکردووە و بە زەبری هێز کەناڵەکەیان داخستووە و ناچار یٔێن یٔاڕ تی لە دەرەوەی وڵات پەخش دەکات".






PM:10:56:11/12/2020