تەندروستی عێراق: ڕێژەی چاکبوونەوە لە ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا زیاترە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە زیاتر لە هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزارو ١٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ١٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٧٧٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 
 
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٥٧٤ هەزار و ٦٣٤ كەس و لەوانە ١٢ هەزارو ٥٧٩ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٥٠٧ هەزارو ٤٣٤ كەسیان چاكبونەتەوە. 

PM:06:00:13/12/2020