بەڕێوەبەرى گەشتوگوزارى دهۆک بە کۆرونا گیانى لەدەستدا

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری دهۆک بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

 

عوبەیدوڵڵا داد بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری دهۆک کاتژمێر ٢:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی خراپیی باری تەندروستی لە نەخۆشخانەى ڤینى تایبەت لە دهۆک بەکۆرۆنا کۆچی دوایکرد، بڕیارە تەرمەکەی لە گۆڕستانی شاخکێ بەخاک بسپێردرێت.

 

عوبەیدوڵلا داود لە ساڵی ١٩٦٤ لە شاری دهۆک لە دایکبووە، خێزانداربوو و پێنج منداڵی هەبوو، لە ساڵی ٢٠١٢ وەک بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزار لە شاری دهۆک دەستبەکاربووە. 



AM:09:20:14/12/2020