وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا هەزار و ٣٨٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناو گیان لەدەستدانی ٢٤ راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ ی کانوونی یەکەم، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزار و٣٣٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە.
دەربارەی چکابوونەوەش، راگەیاندنەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ٢ هەزار و ٢٨ کەسیش چاکبوونەتەوە.
هەروەها لە دوێنێوە ٢٤ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.