دهۆک.. ١٧٢ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

ئەمڕۆ تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی ١٧٢ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند، بەوەش ژمارەی چاکبوونەوە گەیشتە زیاتر لە ١٩ هەزار کەس. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ١٧٢ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە". 

كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە ١٩ هەزار و ٤٦٢ هاوڵاتی ئێستاش ١٢ هەزارو ٥٦١ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون.

PM:01:32:15/12/2020