"پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران خه‌رجده‌كرێت"

سەرۆکى لیژنەى کشتوکاڵ و ئاودێرى لە پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت" رێککەوتن لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی کراوە بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا پارەی گەنمی جووتیاران خەرجبكرێت".

 

له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" دوای ئەوەی سەردانی بەغدامان كرد بۆ بەدواداچوون بۆ پارەی گەنمی جوتیارانی ساڵەكانی 2014 و 2015 و 2016، بە وەزیرى بازرگانى عیراقمان وت، ئەو گەنمە وەرگیراوە پێویستە پارەکەی بدرێت".

 

وتیشی" پاره‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌ی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 557 ملیار دیناره‌و وه‌زیری بارزگانی عیراق بڕیاریداوه‌ له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ جوتیارانی هه‌رێم بنێرێت و نیوه‌كه‌ی دیكه‌ش كه‌ ده‌مێنه‌وه‌ مانگانه‌ به‌شێوه‌ی قیست بدرێت". 



PM:02:05:15/12/2020