عێراق.. ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بەرەو کەمبوونەوە دەچێت

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەزار و ٣٩١ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و دوو ھەزار و ١٦٥ کەسیش چاکبوونەتەوه.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزارو ٣٩١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ١١ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و دوو هەزار و ١٦٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٥٧٧ هەزار و ٣٦٣ كەس و لەوانە ١٢ هەزارو ٦١٤ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٥١١ هەزارو ٦٣٩ كەسیان چاكبونەتەوە. 

PM:06:27:15/12/2020