دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٧٣ ملیۆن و ٨٤٥ هەزار حاڵەت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٣ ملیۆن و ٨٤٥ هەزار و ١١١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون،  یەک ملیۆن و ٦٤٣ هەزارو ٥ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٥١ ملیۆن و ٥٦٤ هەزار و ١٦٤ توشبوو چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا ١٧ ملیۆن و ١٤٣ هەزار و ٧٧٩حاڵەتی تووشبوونی تۆمارکردوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ زیاتر لە ٣١١ هەزار کەس بەرزبووەتەوە.

AM:09:45:16/12/2020