سێ کەس بە تۆمەتی ساختەکردنی دراو دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسیان بە دراوی ساختەوە ڕاگەیاند. 

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا رایگەیاند" سەرەڕای هەوڵ و ماندوبونی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ پاراستنی دام و دەزگا حکومیەکان  شوێنە گشتیەکان  کەمەترسی سوتان و هێرشکردنیان لەسەربوو لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە" لەبەرواری ( ١٣/١٢/٢٠٢٠ ) لەناحیەی بازیان نزیک شارۆچکەی تەیناڵ سێ کەس بەناوەکانی (ع ، ف ، ع)دانیشتوی بازیان /تەیناڵ (ڕ ، ڕ ، م) و (ٲ ، م ، م)  کە دانیشتوی چەمچەماڵن بەدراوی ساختەوە دەستگیرکران، دراوەکان لەجۆری  سەد دۆلاری ئەمریکیە ،بڕەکەی (١٣٠٠)$ هەزارو سێ سەد دۆلارە، دوو دەمانچەشیان پێبوە ، دەستیان بەسەردا گیراوە". 

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ئێستادا بە بڕیاری بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە سلێمانی بەپێی مادەی (281) لە یاسای سزادانی عیراقی  لەلایەن بەشی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتییمانەوە پەڕاویان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسێکانیان بەردەوامە. 



PM:08:01:16/12/2020