دهۆک.. ١٤٩ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

ئەمڕۆ تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی ١٤٩ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند، بەوەش ژمارەی چاکبوونەوە گەیشتە زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ١٤٩ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە". 

كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە ٢٠ هەزار و هەشت هاوڵاتی ئێستاش ١٢ هەزارو ٣٤٣ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون.

PM:01:01:19/12/2020