تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەزار و ٣٠٧ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ھەزار و ٩١٤ کەسیش چاکبوونەتەوه.
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزارو ٣٠٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ١٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٩١٤ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٥٨٣ هەزار و ١١٨ كەس و لەوانە ١٢ هەزارو ٦٨٠ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٥١٧ هەزارو ٥ كەسیان چاكبونەتەوە. 

PM:05:20:19/12/2020