کەسوکاری دەستگیرکراوەکانی دهۆک داوای دیاریکردنی چارەنووسی گیراوەکانیان دەکەن

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠ کانوونی یەکەم لەبەردەم بینایەی پەرلەمانی کوردستان، کەسوکاری دەستگیرکراوانی سنوری پارێزگای دهۆک گردبوونەوەیەکیان ئەنجامداو، داوای دیاریکردنی چارەنوسی کەسوکاریان و ئازادکردنیان دەکەن.

لەبەردەم بینایەی پەرلەمانی کوردستان کە ژمارەیەکی بەرچێ‌و لە کەناڵەکانی میدیا ئامادە بوون، کەسوکاری ئەو دەستگیرکراوەکان  داوای ئازادکردنی کەسوکاریان کرد و ڕایانگەیاند، "ئەو چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانە بەبێ بڕیاری دادگا و بەدەر لە یاسا دەستگیرکراون".



کەسوکاری ئەو دەستگیرکراوانە ئەوەشیان خستەڕوو، داوا لە هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم دەکەن بەزووترین کات کار بکەن بۆ ئازادکردنی کەسوکاریان و چارەنوسیان دیاری بکەن.  

  


ئەوان جارێکی تر جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە گیراوەکانیان بەهۆی خراپی باری ئابوریەوە، ئەوان داوای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینیان کردووە، ئەوان رایانگەیاند کە حکومەت بەرپرسە لەو دۆخەی دروست بووە و پێویستە چارەسەری بکەن، نەوەک هاووڵاتیان دەستگیر بکەن.

 
ئەو چالاکوان و رۆژنامەنووسانە لەچەند کاتێکی جیاوازدا لە دهۆک و زاخۆ و هەولێر دەستگیکراون و سەرتاکەی لەمانگی تەموز و ئابەوە دەستی پێکردووە کەسانێک لە نێو گیراوەکاندان کە ٥ مانگە لە زینداندان، تا ئێستا حکومەت و دادگاکان رایاننەگەیاندووە چەند کەس گیراوەو ئەنجامی لێکۆڵێنەوەکان گەیشتوونەتە کوێ.

 


PM:01:20:20/12/2020