تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەزار و ٢٧ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ھەزار و ٩٦٤ کەسیش چاکبوونەتەوه.
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزارو ٢٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ١٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٩٦٤ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٥٨٤ هەزار و ١٤٥ كەس و لەوانە ١٢ هەزارو ٦٩٧ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٥٢٠ هەزارو ٩٦٩ كەسیان چاكبونەتەوە. 

PM:07:32:20/12/2020