مالیكی داوا لەپەرلەمان دەكات حاڵەتی نائاسایی رابگەیەنێت

نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا كە كەمێك پێش ئێستا لەبەغدا بەڕێوەچوو داوای كرد باری نائاسایی رابگەیەنرێت.

مالیكی لەو كۆنگرە رۆژنامەنوسییەدا داوا لەپەرلەمان دەكات حاڵەتی نائاسایی رابگەیەنرێت‌و هەموو هەوڵەكان بخرێتەگەڕ بۆ رووبەڕووبونەوەی تیرۆر.

وتیشی ئەم بارودۆخە زۆر ناخایەنێت‌و داوا لەوڵاتانی دراوسێكانی عێراق دەكات كە هیچ جۆرە یارمەتییەكی ئەم گروپانە نەدەن. هەروەها راگەیاند گروپێكی بچوكی قەیران دروست دەكەین بڕیار دەدەین كە چی بكەین.



PM:02:38:10/06/2014