زیاتر لە ٢٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لە دهۆک چاکبوونەوە

تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی ١٧١ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند، بەوەش ژمارەی چاکبوونەوە گەیشتە زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ١٧١ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە". 

كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە ٢٠ هەزارو ٧٥٠ هاوڵاتی ئێستاش ١٢ هەزارو ٣٥ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون.

تەندروستی دهۆك داواش لە هاووڵاتیان دەكات کە، پابەندی ڕێكارە خۆپارێزییەكان بن تاكو خۆیان و كەسوكاریان پارێزراوبن. 

PM:12:00:23/12/2020