لەسەر دۆخی هەرێم لە ساڵی داهاتوودا هۆشیاری دەدرێت

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند " بەغدا دەزانێت دۆخی سیاسی و دارایی هەرێمی خراپە، بۆیە وەک پارێزگایەک مامەڵەی لەگەڵدا دەکات". دەشڵێت " ساڵی ۲۰۲۱ ساڵێکی سەختی دارایی دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان."

 


فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لە بەرنامەیەکی، ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، "شاندی هەرێم دواکەوت لە چوونی بۆ بەغدا و هەردوولاش نەیانتوانی لەسەر یاسای قەرز لەگەڵ یەكدا بگەنە رێککەوتن و پێویستە شاندێكی سیاسی خاوەن بڕیار بچێتە بەغدا بۆ ئەوەی رێککەوتن بکات لەسەر پشکی هەرێم".

 

 
بریکاری پێشووی وەزیری دارایی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر هەرێم نەوت نەنێرێت، ئەوا بەغدا لە پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١دا پارەی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی لێ دەبڕێت.


 وتیشی، "لە پرۆژەیاساكەدا غەدر لە هەرێم کراوە و دوو ترلیۆن دیناری لێ کەمکراوەتەوە".

 
ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە ساڵی داهاتوو گرفتی موچە بۆ فەرمانبەران دروست نابێت ئەگەر بەغدا پابەند بێت بە رێککەوتنەکانەوە بۆ هەرێمیش ساڵی ئایندە لە رووی داراییەوە ساڵێكی سەخت دەبێت.

 


PM:11:36:23/12/2020