تەندروستی عێراق: ڕێژەی چاکبوونەوە لە ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا زیاترە

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەزار و ١٢٧ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ھەزار و ٥٤٩ کەسیش چاکبوونەتەوه.
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزارو ١٢٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها حەوت حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٥٤٩ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٥٨٨ هەزار و ٨٠٣ كەس و لەوانە ١٢ هەزارو ٧٤٤ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٥٢٧ هەزارو ٣٤١ كەسیان چاكبونەتەوە. 

PM:07:31:24/12/2020